سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
100 جوتیار بەشداریان لە فێستڤاڵی برنجه به‌ناوبانگه‌كه‌ى هه‌ریر كردووه
964+
ئاكام غه‌فور – هه‌ریر
هه‌ریر قسه‌ى خۆى گه‌یانده جێ و یه‌كه‌مین فێستڤاڵى به‌ناوى ئه‌و برنجه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ده‌ستپێكرد و و بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى هه‌ریر به 964ـى وتبوو له‌وه‌ته‌ى هه‌ریر ئاوه‌دانه برنجیشی لێ به‌رهه‌م هاتووە، بۆیه به‌پێویستیان زانى له فێستڤاڵێك زیاتر برنجه‌كه‌یان ناودار بكه‌ن و بازاڕێكى نوێی بۆ بدۆزنه‌وه.
كه‌ریم برایم مه‌رزانى، سه‌رپه‌رشتیاری فێستڤاڵ به 964ـى وت، 100 جوتیار به‌به‌رهه‌مه‌كانیان له فێستڤاڵه‌كه به‌شدارن و پێشبینیشیان نه‌ده‌كردو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه روو له فیچستڤاڵه‌كه بكه‌ن.
وتیشی “برنج به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى و له‌دواى ئه‌ویش هه‌نگوین ئینجا به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانى دیكه له فێستڤاڵه‌كه نمایش كراون”.
به‌پێی ئامارى كشتو‌كاڵى هه‌ریر، ساڵانه هه‌ردوو جۆره تایبه‌ته‌كه‌ى برنج (سه‌دری و كوردی) له ده‌شتى هه‌ریر و باتاس به‌رهه‌مده‌هێندرێن، ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مبارنییه‌وه ته‌نیا 400 دۆنم داچێندرابوو، له‌كاتێكدا ساڵانى رابردوو زۆر له‌و رێژه‌یه زه‌وى به‌م به‌رهه‌مه چێندراوه.
هه‌ریر، مێژوویه‌كی دوور و درێژى له ئاوه‌دانبوونه‌وه هه‌یه، ساڵى 1617 كاتێك خانزادى میری سۆران ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست ماوه‌ى 22 ساڵ له‌وێ ژیاوه، لە سەدەی 17 ھەمیشدا وەک بەشێک لە کوردستان لەلایەن ئەولیا چەلەبی ناوی ھاتووە، وه‌كو شارۆچکە لە ساڵی 1920 لەلایەن پەنابەرە ئاشوورییەکانەوە ئاوەدانکراوه‌تەوە و رۆژى 1.1.1923 لە سەردەمی رژێمی پاشایەتی له عێراق كراوه‌ته ناحیه، له 25.2.2024 یش له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه كرایه قەزا.
پێداچه‌وونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن