هەواڵەکان

ببارێ ریسەکەیان دەبێتەوە بەخوری

964+

ژووری هەواڵ

بارانبارین هەموو کات خێر و بەرەکەت و رەحمەتە، بەڵام کاربەدەستانی خەلەکان زەندەقیان لەو هەورانە چووە لە جاروبار لە ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێن و دەڵێن، ببارێ ریسەکەمان دەبێتەوە بەخوری.

نەوتە رەشەکەی خەلەکان زیندەبەچاڵ دەکرێت

نەوتە رەشەکەی خەلەکان زیندەبەچاڵ دەکرێت

هەڵمەتەکان بۆ دەستگرتن و هەستانەوەی یانەی نەورۆز بەردەوامە و هونەرمەندێکیش دەڵێ، تاکە ماڵێکم هەیە ئامادەم بۆی بفرۆشم.

با دەستڕۆیشتووەکان خەمسارد نەبن بەرامبەر ئەو قەیرانەی...

با دەستڕۆیشتووەکان خەمسارد نەبن بەرامبەر ئەو قەیرانەی رووی لە نەورۆز کردووە

مانگى رابردوو، دوو شادز کێبڵى سەرەکى وێستگەى کارەباى دەروازەیان لە کەرکوک دزى و بەهۆیەوە دوو هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون، دەمیان شیرین ببوو و خێری باشیان کردبوو، چونکە شەوى رابردوو جارێکى تر چوونەوە سەر کێبڵەکان، بەڵام ئەمجارە یەکێکیان پێوەبوو و قۆڵبەست کرا.

ئەو دزەی کارەبای 2000 ماڵی بڕی دەستگیر کرا

ئەو دزەی کارەبای 2000 ماڵی بڕی دەستگیر کرا

خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم، بینایی دیدەم هیوای ژیانم، چیتە لەسەر چی کەوتووی بەقینا، تەنیا جێتهێشتووم لە چۆڵی ژینا، له‌ هه‌شتاكان، گه‌نجان كه‌ گوێیان له‌م گۆرانییە ده‌بوو، دڵیان راده‌چڵه‌كیی و حه‌زیان نەدە‌كرد گۆرانییه‌كه‌ كۆتایی بێت، چونكه‌ قسه‌ى ناو دڵى ئه‌وانى ده‌كرد، ئه‌مه‌ سیحرى ئه‌و ده‌نگه‌ پڕ سۆزه‌ بوو كه‌ هونه‌رمه‌ند خه‌لیل وه‌ندى زیاتر له‌ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تى و ئێستاش گۆرانییه‌كه‌ به‌ نه‌مرى ماوه‌ته‌وه‌.

خەلیل وەندی تەندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و هیواخ...

خەلیل وەندی تەندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و هیواخوازە گۆرانی بڵێتەوە