تاسلوجە

لە رووداوێکى دڵتەزێنى هاتوچۆدا باوکێک و کوڕەکەى گیانیان لەدەستدا

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

رووداوێکى دڵتەزێنى هاتوچۆ کە ئەم دوانیوەڕۆیە لە شارۆچکەى تاسلوجە روویدا، باوکێک و کوڕەکەى گیانیان لەدەستدا.

مقەدەمی هاتوچۆ بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـى وت،”ئەم دوانیوەڕۆیە لە شارۆچکەى تاسلوجە، ئۆتۆمبیلێکى جۆرى ئۆپڵ خۆى کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکى چوار تۆنیدا و لە ئەنجامدا شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە و جگەر گۆشە چوار ساڵییەکەى، گیانیان لەدەستداوە”.
داواش دەکات، شۆفێران پابەندى یاسا و رێنماییەکانى هاتوچۆبن تا بەدوربن لەو رووداوە ناخۆشانە و سەروماڵى هاوڵاتیان بە پارێزراوى بمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى دڵتەزێنى هاتوچۆدا باوکێک و کوڕەکەى گیانیان لەدەستدا