بەرەو 60 دۆلار دەڕوات

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

964+

شۆڕش قادری

لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی، نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 60 دۆلار هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 97 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بە رێژەی 0.52٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 57 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.54٪ دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو و دوای راگرتنی شەڕی غەزە بە نێوەندگیری ئەمریکا، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد و پێشبینێش دەکرێت بە گفتوگۆکانی ئەمریکا و مۆسکۆ و ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لەو وڵاتە زیاتریش دابەزێت.

ده‌نگۆی دابه‌شكردنی نه‌وت بازاڕی نەوتفرۆشانی كزكردو...

ده‌نگۆی دابه‌شكردنی نه‌وت بازاڕی نەوتفرۆشانی كزكردووه‌

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە