کەندەکانیان پاککردەوە
لە دیبەگە 30 گەڵابە زبڵ و خاشاک لەسەر رێڕەوەکانی ئاو لابران
964+
ده‌شتی عارف – هەولێر
له هه‌ڵمه‌تێكی 10 رۆژی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و سه‌رۆكی شاره‌وانی دیبەگە هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی ناحیەکەیان ئه‌نجامدا و هه‌موو رێره‌وه‌كانی ئاویش پاككرانه‌وه بۆ خۆپارێزی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو.
ئەمە ئامادەکارییە بۆ وەرزی دابارین و دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە.
ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025، تاڤگه عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكی شاره‌وانی دیبه‌گه بە 964ـی وت، هەڵمەتی پاککردنەوەی ناو ناحیەی دیبەگە ماوەی 10رۆژی خایاندووە و لەو ماوەیەدا رێگا سەرەکییەکانی چوونە ناو دیبەگەیان پاککردووەتەوە کە زبڵ و پیسی تێدا فڕێدراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو ئاوەڕۆ و کەندەکانیشییان پاککردووەتەوە بۆ خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێکی لافاو یان مەترسی لەسەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتییان.
ئەو سەرۆکی شارەوانییە وتیشی، لە هەڵمەتەکە نزیکەی 30 گەڵابە زبڵیان فرێی داوە، کە بەشێکیان هی ناو کەند و ئاوەڕۆکان بوون، بەشێکیشیان ئەو زبڵانە بوونە کە پاشماوەی خانوو و پیسی هاوڵاتیان بووە کە لەسەر رێگا سەرەکییەکان فڕێیان داوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا