لە شەرمولشێخ

ترەمپ و سیسی رێككەوتنی غەززەیان واژۆ كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی میسر “رێككەوتنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”یان واژۆ كرد، كۆمەڵێك سەرۆكی دیكەی دنیا لە پشتیانەوە شایەتحاڵ بوون.

رێككەوتنەكە لە شەرمەولشێخ لە میسر كرا و بەڵگەنامەی رێككەوتنەكە لە لایەن سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆكی میسر، سەرۆكی توركیا و میری قەتەڕ واژۆ كرا، كە بە ناوی “رێككەوتنی غەززە”یە.

رێككەوتنەكە سەبارەت بە وەستانی شەڕ و ئاشتەواییە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس و لە قۆناغی یەكەمدا گۆڕینەوەی دیل و بارمتەكان و وەستانی شەڕ و گەیاندنی هاوكارییەكانە بۆ خەڵكی غەززە.

سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی لووتكەكەدا رایگەیاند، “جەنگی سێیەمی جیهانمان ناوێت”.

وتیشی، رێككەوتنی غەززە گەورەترین و گرنگترین رێككەوتنە سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوكات ئەمڕۆ لە پرۆسەی ئاشتیی نێوانیاندا، حەماس و ئیسرائیل ژمارەیەك دیل و بارمتەیان گۆڕییەوە و تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلیش رادەستی خاچی سوور كرا.

ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ پێش ئەوەی بگاتە میسر، لە ئیسرائیل بوو.

ترەمپ گەیشتە شەرەم شێخ و لووتكەی ئاشتی دەستپێدەكات

ترەمپ گەیشتە شەرەم شێخ و لووتكەی ئاشتی دەستپێدەكات