د.نورجیهان عەلی شەعبان بووە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری
هەولێر
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری گۆڕدرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەیان گۆڕا و لە شوێنی د.لاوەند سەردار میران، د. نورجیهان عەلی شەعبان دەبێتە بەڕێوەبەر.
راگەیاندنی نەخۆشخانەكە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13.10.2025 هەواڵەكەیان راگەیاند و ئاماژە بەوەكراوە، د.لاوەند سەردار میران داوای لێبوردنی كردووە بۆ بەردەوامبوون لە كارەكەی وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە، كە پێنج ساڵە بەڕێوەبەرە و داواكارییەكەشی لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر د.دلۆڤان محەمەد قبوڵ كرا و سوپاسیشیان كردووە.
هاوكات ئاماژە بەوە كراوە، د.نورجیهان عەلی شەعبان، وەك بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی رزگاری فەرمانی دەستبەكاربوونی پێدرا.
نەخۆشخانەی رزگاری، گەورەترین نەخۆشخانەی حكومییە لە شاری هەولێر و رۆژانە بە سەدان هاوڵاتی سەردانی دەكەن.
نەخۆشخانەكە لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دروست كراوە.