جەوەکە فێنکى کرد
مەیشۆن؛ رێنمایى هەڵگرتنەوەى موبەریدە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پایزە و کاتى هەڵگرتنەوەى موبەریدەیە، فرۆشیار و شارەزایەکى موبەریدەش تکا و رجا لە خەڵکى دەکات موبەریدەکانیان نەشۆن.
وەستا گەیلان نوری خاوەن كۆگایی موبەریدەبە لە هەولێر، ساڵانێکە ئیش و کارى فرۆشتنى موبەریدەیە و شارەزاییەکى باشى تێدا هەیە، ئەو لە 964ـەوە، رێنمایى هەڵگرتنەوەى موبەریدە بە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت،”رجاتان لێدەکەم مەیشۆن، بۆ ئەوەى تەمەنى موبەریدەکانتان درێژ ببێتەوە”.
وەستا گەیلان باس لەوە دەکات، شۆردنى موبەریدە دەبێتە هۆى خراپبوونى بەتایبەت موبەریدەى پلاستیک.
داواش دەکات، موبەریدە ئاسنەکان تەنیا ژێرەوە بشۆرێت و پاک بکرێتەوە و بەهیچ شێوەیەکیش بە جەلاتین و نایلۆن نەیپێچن، چونکە وەک دەڵێت،”لە کاتى ئیشپێکرنەوەى دەبێتە هۆى ئەوەى 100 دۆلارى لێبدەیت و چاکى بکەیتەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح