هەواڵەکان
خوێندکاران بۆ کاری پڕۆتۆکۆڵ رادەهێنرێن و پردەکەی کاولۆکانیش وا زوو چاک نابێتەوە
ژووری هەواڵ
ئەمە بەڕێز وەزیری پەروەردەیە، ئەمیش جەنابی وەزیری کارەبا، ئەمە بەشێکە لە خوێندن و ئەزموون کردنی خوێندن لە بەشی پڕۆتۆکۆڵی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و خوێندکارانی قۆناغی دووەم کە دەستیان کردووەتەوە بەدەوام، رۆژانە رێک پۆش و نیزامی دەخوێنن و رادەهێنرێن.
کاربەدەستانی رێگاوبانی سۆران دەڵێن، لۆدی بارهەڵگرەکان لەم چەند رۆژەی دواییدا پردەکەی کاولۆکانی لەسەر رێگەی رواندز بۆ سۆران شکاندووە، هەروەها بۆری ئاو و کێبڵی ئینتەرنێتیش کارکردنی تیمەکانی دواخستووە، بۆیە بەتەما مەبن دوو رۆژی دیکەش پردەکە بکرێتەوە.
چیدی بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بەیانیان زوو، بە شەقامی 100 مەتری هەولێردا بڕۆن، ئەمە بڕیاری هاتوچۆی پایتەختە و دەبێ جێبەجێی بکەن.
بێژەن کامکار، هونەرمەندە خۆشەویستەکەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای 60 ساڵ گۆرانی وتن دەڵێت، تەواو ئیتر توانای گۆرانی وتنم نەماوە.