زاوا گیانیلەدەستدا و بوک بە سەختى بریندارە

رووداوێکى هاتوچۆ؛ مانگى هەنگوینى لێ تاڵکردن

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

هێشتا هەفتەیەک بەسەر ئاهەنگى هاوسەرگیرییان تێنەپەڕیبوو، بوک و زاوایەک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون و زاوا گیانى لەدەستدا و بووکیش بە سەختى بریندارە.

رووداوەکە، ئێوارەى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى کەلار بۆ خانەقین روویدا، تێیدا کەسێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى تریش بەسەختى بریندار بوو.

ئەو دوو کەسە، هاوسەرى یەکترین و هەفتەیەکە چوونەتە ژیانى هاوسەرگیرییەوە، زاواى دانیشتووى خانەقین بووە و بوکیش دانیشتووى کفرى، لەیەکەم سەردانیان بۆ ماڵى باوکى بووک، تووشى ئەو رووداوە بوون و بۆ هەتا هەتایە لەیەکترى دابڕان.

هاوکار جیهاد براى بوکەکە بە 964ـى وت،”من لە کەلار چاوەڕێم دەکردن، هەر نەگەیشتن و منیش زیاتر لە 10 جار تەلەفونم بۆکردن و دواتر پیاوێک وەڵامى دایەوە و وتى کە تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون”.

ئەو وێراى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان ئاشکراى کرد کە زاواکەیان تاقانە بووە و هیچ برایەکى نەبووە، تەنیا خوشکێکى هەبووە.

وتیشى،”خوشکەکەى تەندروستى باش نییە و تائێستا بێهۆشە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەفتەیەکە هاوسەرگیریان کردووە؛ پیاوەکە گیانى لەدەستد...

هەفتەیەکە هاوسەرگیریان کردووە؛ پیاوەکە گیانى لەدەستدا و ژنەکەش بەسەختى بریندارە