وەستا ئیبراهیم لە هەڵشۆ
لە ناو فێستیڤاڵ راستەوخۆ شاڵی كوردی دەتەنێت
+964
محەمەد خاكی – راپەڕین
لە ناحیەی هەڵشۆ یەکەمین فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵدیەکان و کار دەستی و خواردنە کوردەوارییەکان بەڕێوە چوو، وەستا ئیبراهیمیش بە كاری جۆڵایی سەرنجی هەمووانی راكێشاوە و هەرلەوێ شاڵ دروست دەكات.
ئیبراهیم خدر، یەکێکە لە بەشداربووانی فیتسیڤاڵەکە و خۆی دەڵێت، 25 ساڵە بە کاری دروستکردنی قاتی بزووە (شاڵ) خەریکە و ئەمڕۆ بەخۆی و ئامێرەکەی بەشداری فێستیڤاڵەکە بووە، دەشڵێت ئامانجی لەو بەشداریکردنە، ئەوەیە پیشەكەی بە نەوەکانی داهاتوو زیاتر ئاشنا بکات.
دەشڵێت، “قاتی بزوو یان شاڵی کوردی، لەلای ئێمە بە هەزار دۆلار (10 وەرەقە) فرۆشراوە و کەمترین نرخی قاتیش بە 250 هەزار دینارە، بە سێ رۆژ قاتێک دەتەنین و پیشەکە وردەکاری زۆری تێدایە”.
باسی ئەوەش دەكات، ئامێری جۆڵاکردنەکە هەر لە قەدیمەوە بۆی ماوەتەوە و خۆی و هاوسەر و منداڵەکانیشی فێرکردووە، گەورە و بچوكیان بەوکارەوە خەریکن و لە رێگەیەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا