هەواڵەکان
7000 کارمەندی تەندروستی کەرکوک خۆیان بە مافخوراو دەزانن
+964
ژووری هەواڵ
قسەیەک هەیە ئەڵی شتی وای تێدایە لە قوتووی هیچ عەتارێکدا نییە، ئەمڕۆ هەڵمەتى پاککردنەوەى مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکانى سلێمانى دەستیپێکرد، بەڵام شتى سەیر و عەجایب لەو مەنهۆڵانە دەرهێندراون، لەوانە، سەرى گا، ورگ و ریخۆڵەى ماڵات، سەگى تۆپیو.
سەردەمانێک بە ریشی رەش و بە قوڕگێکی ئاڵتونی و تۆنی بەرز بانگی خەڵکیان دەکرد بۆ نوێژ و تاعەت، ئێستا ریشی سپییان بەردەواتەوە و دەنگەکەی جارانیان نەماوە و خانەنشین بوون، ئەمڕۆ لە ئیداره‌ى گه‌رمیان رێوڕه‌سمێك بۆ خانه‌نشینبوونى 27 مامۆستای ئایینى رێكخرا، یه‌كێك له مامۆستاكان ده‌ڵێت، به گه‌نجى حه‌ماسه‌تمان بۆ وتاردان هێنده به‌رزبووه جارى واهه‌بووه سه‌ماعه‌ى مزگه‌وته‌كه دڕاوه، رێوڕه‌سمه‌كه لە قه‌زاى کەلار رێكخرا و له‌گه‌ڵ خانه‌نشینبوونى مامۆستاكان خەڵاتی رێزلێنانیشیان پێبەخشرا.
حەوت هەزار کارمەندی تەندروستی کەرکوک هاواریان لێ هەستاوە و خۆیان بە مافخوراو دەزانن لەبەر ئەوەی ئەوە چەنێکە دەبوو پلە بەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت کە چی هەر لە شوێنی خۆیانن، ئەمڕۆ بەشێکی ئەو فەرمانبەرانە گردبوونەوە دەڵێن ئەمە راستنییە و نە تەرفیع و نە عەلاوەیان بۆ نابەستن و فەرق و جیاوازیش هەیە
رۆژانە رووداوی هاتوچۆ زۆر روودەدەن بەڵام ئەمەیان جەرگ بڕبوو چونکە بەجارێک 14 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە،هاتوچۆى گشتى عێراق ڤیدیۆى رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆى بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م به‌یانییه له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى دیاله بۆ به‌غدا روویداوه، ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ له‌شوێنى رووداوه‌كه قسه‌ده‌كات ده‌ڵێت، ته‌نیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی رووداوه‌كه خێزانێك به‌ته‌واوى گیانیان له‌ده‌ستداوه.