ناو تۆمارکردن تا رۆژی پێنجشەممەیە

لە سۆران نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەکانی ئەژنۆ و حەوز دەکرێت

شۆڕش قادری

لە سۆران نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەکانی ئەژنۆ و حەوز دەکرێت و بۆ ناو تۆمارکردنیش، تا رۆژی پێنجشەممە مۆڵەت هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی دەڤەرەکە دەڵێت، ئەو کەسانەی پێویستیان بە گۆڕینی جۆمگەکانی حەوز و ئەژنۆ (چۆک) هەیە، تاوەکو رۆژی پێنجشەمە 9.10.2025 سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاشتی فێرکاری سۆران و نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ و نەخۆشخانەی گشتی چۆمان بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

تەندروستی سۆران ژمارە مۆبایلێکی داناوە و دەڵێت، ئەگەر پێویستتان بە زانیاری زیاتر هەبوو، پەیوەندی پێوە بکەن، ئەمەش ژمارە مۆبایلەکەیە؛ 07504484723