هەواڵەکان
ئەو کەسەی موڵکەکانی چاڤی کڕی بناسە و وانەبێژانى لادراویش یەخەی حکومەت بەرنادەن
+964
ژووری هەواڵ
ئەم جارە نا، بەس جارێکی تر بەرچاوی هەر شۆفێرێک بگرن، کاندید و قەوارەکە دەدەین بە دادگا، ئەمە رای هاتوچۆی گەرمیانە و ئەمڕۆ تیمیان نارد، هەر پۆستەرێکی بانگەشە ناوچەی کوێری بۆ شوفێران دروستکردبوو لەسەر شەقام لایان برد.
کۆمپانیایەک بە ناوی بڵبەر، بوو بە خاوەنی 60 موڵکی کۆمپانیاى نالیا و چاڤى، کە وەزارەتى دارایى و ئابوورى خستیە موزایەدەوە و زیاتر لە 90 ملیار دینار بەهای کڕینەکەی بووە.
کۆمپانیایەک موڵکەکانى کۆمپانیاى چاڤى کڕى
ئەبێ شۆفێران نزای ئەوە بکەن، هەر تووشی رووداو بوون، بەرانبەرەکەیان بارهەڵگر نەبێ، چونکە دەزانن زیانەکەی هەروا ئاسان نییە، ئەوەتا لەسەر رێگەى سلێمانى بۆ چەمچەماڵ، بارهەڵگرێک ئەم بەیانییە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بووە هۆى پێکدادانى حەوت ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
شێر
حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا
وانەبێژانى لادراو بەنیازی ئەوە نین زوو یەخەی حکومەت بەربدەن و جارێکی تر، لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران گردبوونەوە و چاویان لەوەیە، بڕیارى دامەزراندنیان بەشێوەى گرێبەست بۆ دەربچێت.