هاوکارى هاوپەیمانان
پێشمەرگە
سبەینێ؛ هاوکارى دارایى هاوپەیمانان بۆ مانگى رابردوو دابەش دەکرێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە،هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ دابەش دەکرێت.
بەپێى راگەیەندراوەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەممە بەرواری 6ـى ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
“لەم مانگەدا، نزیکەی 97%ـى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.