زیانى گیانى نەبووە

بارهەڵگرێک وەرگەڕا؛ سایدێکى سلێمانى بۆ عەربەت داخرا

964+

بڕوا مەجید- شارەزوور

کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى وەرگەڕانى بارهەڵگرێک، سایدێکى رێگاى سلێمانى بۆ عەربەت داخرا.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆى عەربەت بە 964ـى وت،” رووداوەکە، لە نزیک گوندى گۆزەرەقە روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى بارهەڵگرەکە مقەستى کردووە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە سایدى هاتن لە سلێمانییەوە بەرەو عەربەت، داخراوە”.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە و شۆفێرەکەى بەسووکى بریندار بووە.

لەئێستادا، تیمەکان لەوێن و دەیانەوێ ئۆتۆمبێلەکە لاببەن، چونکە بووەتە هۆى داخستنى سایدەکە و قەرەباڵغییەکى زۆر دروستبووە و شۆفێران چوونەتە سایدى بەرامبەر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆی وەرگەڕانی پیکابێک لە عەربەت دوو کەس گیانیان لەدە...

بەهۆی وەرگەڕانی پیکابێک لە عەربەت دوو کەس گیانیان لەدەست دا