ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا
شەش كارمەندی بەنزیخانەی لاپ لە هەولێر سووتان
964+
عەبدولعەزیز خالند
ئەو ئاگرەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 4.101.2025 لە بەنزیخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كەوتەوە، كۆنتڕۆڵ كرا و شەش كارمەندی بەنزینخانەش بەهۆی سووتانەوە برانە نەخۆشخانە، لەقسان سووتانی یەكێكیان زۆرە.
ئاگرەكە لە لایەن 10 تیمی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵ كرا، بەڵام تیمەكان هێشتا لەوێن.
بەپێی زانیارییەكانی 964، جگە لە سووتانی شەش كارمەند، كە برینی یەكێكیان زۆرە، دوو بارهەڵگر و تاكسییەك و خەزانی بەنزینخانەكەش سووتاون، زیانێكی زۆریش بەر ماڵەكانی دەوروبەری بەنزینخانەكە كەوتووە، ئەمەش بەهۆی تەقینەوەی گەورەی ناو بەنزینخانەكە، كە شووشەی پەنجەرەی ماڵەكان شكاون.
هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە و بەرگریی شارستانی خەریكی لێكۆڵینەوەن.
پێداچوونەوە : ئەرسەلان عەبدوڵا