سلێمانى
نۆرەگرتنى خانەنشینان بۆ وەرگرتنى موچە کۆتایى نایەت
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
نۆرەگرتنى فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ وەرگرتنى موچە کۆتایى نایەت و ئەمڕۆش هاوشێوەى مانگەکانى رابردوو، لە بنکەیەکى دابەشکردنى موچە، خانەنشینان و فەرمانبەران لە بەیانییەکى زووەوە لە نۆرەدا وەستان.
دەیان خانەنشین و پیاوى ریشسپى و دنیادیدە کە ساڵانێکى زۆرە خزمەت دەکەن، هەموو مانگێک لە چاوەڕوانى وەرگرتنى موچەکانیاندا لە رۆژى دابەشکردنى موچەدا بە کۆمەڵ ریز دەگرن.
ژمارەیەک لەو خانەنشینانە بۆ 964 قسەیان کرد و دەڵێن، “موچەکەمان بەس بەشى ئەوە دەکات کە قەرزى لێ بدەینەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح