دیمەنەکان ببینە

هێشتا لە پاشماوەی ئاگرەکەی شاخی گۆیژە دووکەڵ ماوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەم بەیانییە 964 دیمەنی جیاوازی ئەو بەشەی شاخی گۆیژەی لە سلێمانی تۆمارکردووە کە شەوی رابردوو ئاگری لێ کەوتبووەوە، دەردەکەوێت، کە هێشتا لە ناو پاشماوەی ئاگرەکە دووکەڵ هەڵدەستێت.

کاتژمێر 11:00 ی شەوی رابردوو ئاگرەکە لەو شاخە کەوتەوە، بەرگری شارستانی سلێمانی لە رێگەی 12 تیمەوە ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر خەریک بوون تاوەکو کوژاندیانەوە.

ئەم بەیانییە، ئاژانسی (مێهر)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هاوکات بەشێکی زۆری هەرێمی کوردستان بێ کارەبا بووە.

ئاژانسەکە دەڵێت، هێرشەکە درۆنی بووە بۆ سەر چیای ئەزمەڕ، کە “بارەگای گروپە جوداخوازەکان” ی لێبووە و هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکەدا.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن