دوو پلە لە رۆژانی رابردوو زیاتر دەبێت
سێشەممە و چوارشەممە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەشی پێشبینیی كەشو هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت
لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما دوو پلە بەرزدەبنەوە، لە ناو شار و گوندەكاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا پەڵەهەوری پچڕ پچڕ دەبینرێت.
هەر لەو دوو رۆژەدا مەودای بینین لە نێوان دە كیلۆمەتر بۆ 25 كیلۆمەتر دەبێت و ئاراستەی با لە كوردستاندا لە باكوورەوە بۆ خۆرئاوا دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرما كە بۆ دوو رۆژی داهاتوو پێشبینیی دەکرێت، بەم شێوەیەیە
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى