گوندی سەید خەلیل لە گەرمیان

بەخۆشی ئەو بیرەوە وەک جەژن گوندەکە پێکەوە نانیان خوارد

964+

میلاد جەلال

دانیشتوانی گوندی سەید خەلیل لە کەلار، ئەمڕۆ لەخۆشی ئەوەی بیرێکی ئاو بۆ گوندەکەیان ھەڵکەندراوە و ئیتر کێشەی کەم ئاویان نابێت کۆبوونەوە و بەخۆشی ئەو بیرەوە وەک جەژن گوندەکە پێکەوە نانیان خوارد.

سەرچاوەی ئاوی گوندەکە پێشتر کانیاو بووە، بەڵام بەھۆی وشکەساڵی و کەمبارانی کانیاوەکە وشکی کرد، لەلایەن رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی بیرێکیان بۆ ھەڵکەندرا بە قوڵی 190 مەتر و نزیکەی 26 ملیۆن دینار تێچووەکەی بووە.

حەمەی مامە رەشە، دانیشتویەکی گوندی سەید خەلیلە بە 964ـی وت،”ئەمڕۆ ھەمومان بەخۆشی ئەو بیری ئاوە کۆبوینەتەوە، ئەوەندە دڵمان خۆشە باسناکرێت”.

“ئەمڕۆ وەک جەژن وابوو بۆ دانیشتوانی گوندەکە، چونکە لەدوای جەژنی قوربانەوە ئەم گوندە توشی کەم ئاوی بووە”،حەمەی مامە رەشە وای وت.

سوعاد رەشید، یەکێکی دیکەیە لە دانیشتوانی گوندەکە بە 964ـی وت،”بەتەواوی ئاوی گوندەکە وشکی کردبوو، بەڵام ئیتر بەھۆی ئەم بیرەوە کێشەی ئاھمان نابێت و دڵمان خۆشە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 دوو بیرى ئیرتیوازى وشک بوون؛ 40 بیرى تر ئاستى ئاوەکەیا...

 دوو بیرى ئیرتیوازى وشک بوون؛ 40 بیرى تر ئاستى ئاوەکەیان دابەزیوە