هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە
بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت لە بن 68 دۆلارە
توانا نەقی
نرخی نەوت دوای دابەزینی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و چەند سەنتێکی ماوە بگاتە 68 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.12% بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.14%، بەرزبووەتەوە.
کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم بەرزبوونەوەیە هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە تا کێشە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمیش زیاد بکرێت نرخەکە بەرزتر دەبێتەوە.