هەولێر ماڵئاوایی لە جامی کوردستان کرد
دێربی کوردستان لە بەرژەوەندی دهۆک کۆتایی هات
964+
هیڤی دێوالی – دهوک
لە جامی هەرێمی کوردستان یانەی وەرزشی دهۆک بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی وەرزشی هەولێری بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی هەشت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قۆناغی 16ـی جامی هەرێمی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر بووە میوانی یانەی وەرزشی دهۆک.
گێمی یەکەم و دووەمی یارییەکە بێ ئەنجام کۆتایی هات، هەردوو تیپ بەناچاری پەنایان بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە برد و دهۆکییەکان توانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لەسەر حیسابی یانەی هەولێر خۆیان بگەیەننە قۆناغی هەشتی جامی هەرێمی کوردستان.
دهۆک بە لیدانی سزا هەولێری لە جامی کوردستان دوورخستەوە
هەر لە قۆناغی 16ـدا، یانەی هەندرێن بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە چوارقوڕنەی بردەوە، سیروانی نوێ بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵپی بردەوە و یانەی سنوور لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە قەڵادزێ دۆڕا.
عەلی وەحید، راهێنەری یانەی وەرزشی دهۆک کە ماوەی هەفتەیەکە بووەتە راهێنەری یانەی دهۆک و ئەمە یەکەم سەرکەوتنە تۆماری بکات، بە تۆڕی 964ـی وت، گەلەک نزیک بووین لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، بەڵام بە لێدانی سزا براوە بووین و ئەمەش کاریگەری زۆر ئەرێنی بەسەر یارییەکانی داهاتووی تیپەکە دەبێت.
بەو بردنەوەیە، ئەمە بۆ دووەم جارە لەسەر یەک، یانەی دهۆک لە جامی هەرێمی کوردستان خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ـی جامەکە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق