ئومێد خۆشناو:
“لە هەولێر هیچ قوتابخانەیەكی سێ دەوامی نەماوە”
964+
عەبدولعەزیز خالند
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەم زووانە دروستكردنی چەند قوتابخانەیەكی نوێ رادەگەیەنن، دووپاتیشی كردەوە هیچ قوتابخانەیەكی سێ دەوامی لە هەولێر نەماوە.
ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و پارێزگاری هەولێر لە قوتابخانەی ئەیوبییە لە گەڕەكی تەیراوە لەگەڵ مامۆستایان و قوتابیان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا.
ئومێد خۆشناو لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ 964 وتی: بۆیە قوتابخانەی ئەیوبییەیان هەڵبژاردووە بۆ رێوڕەسمی كردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، چونكە قوتابخانەیەكی دێرینی هەولێرە و لە گەڕەكی تەیراوەیە، كە گەڕەكێكی میللییە.
وتیشی، 1630 قوتابخانە لە هەولێر بە رووی قوتابیاندا دەكرێنەوە، زیاتر لە نیو ملیۆن قوتابی بەشداریی وەرزی نوێی خوێندن دەكەن، جگە لەو قوتابییانەی لەگەڵ خانەوادەكانیان ئاوارەی شاری هەولێر بوونە.
هەروەها ئاشكرای كرد: “لەم زووانە دروستكردنی چەند قوتابخانەیەكی نوێ رادەگەیەنین، جگە لەوەش سوپاس بۆ خوا ئێستا قوتابخانەی سێ دەوامی لە هەولێر نەماوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا