زەنگی ساڵی نوێ لێدرا

ئاغا لە قوتابخانە بوو “چییان ویست بۆیان دەستەبەربکرێ”

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هونەرمەند بوای نواندن، عومەر کەریم ئاغا ئەمڕۆ لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەو قوتابخانەیە بوو، کە لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی و لە ساڵی 1953 لێی خوێندووە.

ئەو دەلی هەفتەی جارێک نەچم، ئەوە لە دوو هەفتە جارێک هەر سەریان لێ دەدەم و خۆم بە کارمەندێکی ئەوێ حساب ئەکەم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025، یەکەم رۆژی وەرزی ساڵی نوێی خوێندنە لە 2025 بۆ 2026، بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی سلێمانی گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن و ئەمڕۆش یەکەم رۆژی وانەخوێندنە.

یەکێک لە مامۆستایانى قوتابخانەکە بە 964ـى وت، دڵخۆشین بە کردنەوەى خوێندن، بەڵام هیوادارم کە پەکى نەکەوێت، دەوامیش دەکەین ئەگەر شایستەکانمان جێبەجێ بکرێت و مافەکانمان بدرێت.

ئارینا لە قوتابییەکانى ئەو قوتابخانەیە بۆ 964 قسەى کرد و وێراى دڵخۆشى بە پڕۆسەکە، وتى، حەزدەکەم بە وانەى کوردى دەست بە خوێندنى ساڵى نوێ بکەم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا