کەشوهەوا

ئەمڕۆ وەک خۆیەتی و سبەینێ دوو پلەی تر دادەبەزێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش وەک خۆیانن بەڵام هەواڵی خۆش بۆ سبەینێی تێدایە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت بەڵام سبەینێ پینجشەممە دوو پلەی دیکە دادەبەزن و باش فێنک دەبێت.

لە ناو ناوچەکانی هەرێمیش تەنیا کەرکوک و گەرمیان چوونەتە 40 پلەی سیلیزی و باقی ناوچەکانی دیکە لە خوار ئەو پلەوەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.9.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با /  لەسەر خۆ- مام ناوەند  ( 05– 15 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر :  38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک :  37  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ :  38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی