باسی ئوردن و سعودیەش كراوه
ههرێمى كوردستان پێشنیارێكی فهڕهنسایه بۆ كۆبوونهوهى نێوان ههسهده و دیمهشق
فهرهاد حهسهن
وڵاتى فهڕەنسا بۆ كۆبوونهوهى داهاتووى دەسپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان هەسەدە و دیمەشق پێشنیاری چهند شوێنێكی كردووه لێی ئهنجام بدهن، یهكێك لهو شوێنانه ههرێمی كوردستانه.
ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی فهرەنسا پێشنیاری بۆ دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموكرات کردوە كە کۆبونەوە راگیراوەكەی پاریس لە وڵاتێکی دیکەدا ئەنجام بدرێت، ئهوانیش لە ئوردن یاخود سعودیە، یان هەرێمی کوردستانی عێراق بێت.
وەزارەتی دەرەوەی فهڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدە گفتوگۆی ئەگەری فراوانکردنی لیستی دەوڵەتانی زامنكەرى كردوە بۆ هەر رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریا، بەجۆرێك وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتیش لەخۆبگرێت، بە تورکیاشەوە.
بەگوێرەی ئهو زانیاریانهى بڵاوكراوهتهوه، حکومەتی سوریا پێداگرە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە دەبێت کۆبونەوەکە لە دیمەشق ئەنجام بدرێت، بەوپێیەی کێشەکانی لەگەڵ هەسەدە بە پرسگەلێکی ناوخۆیی و نیشتمانی دەزانێت کە دەبێت لەنێوان خودی سورییەکان چارەسەر بکرێن و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، لەناوخۆی وڵاتدا، نەک لە دەرەوەی وڵات.
لایخۆشییهوه، سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموكرات بە تەلەفزیۆنی سوریای راگەیاندوە، دانوستانە سیاسییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە تەنانەت پێش ئەوەی دیمەشق رەتکردنەوەی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی پاریس رابگەیەنێت، راگیرابوو، ئەوەش لە وەڵامی “کۆنفرانسی پێکهاتەکان” کە هەسەدە لە شاری حەسەکە رێکیخست.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تاوهكو ئێستا هیچ ئاماژەیەكی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان نییە كه بەم نزیكانە لەنێوان هەردوولا ئهنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەی دیدارەكان بەردەوامە لە چوارچێوەی رێگرتن لە هەڵكشانی دۆخەكەو پاراستنی هەماهەنگی و پەیوەندی، بە سەرپەرشتی واشنتۆن و پاریس.