"جیاوازییان نییە لەگەڵ مرۆڤ"

لە میکانیکیی ماتۆڕەوە بۆ راهێنەری تووتییەکان

+964
باری ساڵح

چیرۆکی میکانیکێکی ئیندۆنیسیایی کە وازی لە کارەکەی هێنا و بووە راهێنەری 18 تووتیی ماکاو، ئەو بە ماتۆڕەکەی دەیانبات بۆ مەشق و دەڵێت، “هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ مرۆڤ.”

ئەلبی ئەلبەر راملی، میکانیکێکی پێشووی ماتۆڕ بوو لە ئیندۆنیسیا، بەڵام حەز و خولیای بۆ باڵندەکان وای لێکرد واز لە کارەکەی بهێنێت و ژیانی خۆی بۆ بەخێوکردن و راهێنانی 18 تووتیی ماکاو تەرخان بکات.
هەموو بەیانییەک، بە ماتۆڕەکەی و 8 تووتیی رەنگاوڕەنگەوە، دەچێتە کێڵگەیەکی کراوە و فێریان دەکات کە چۆن بفڕن و بە فیکەیەک بگەڕێنەوە لای.

ئەم حەزەی ئەو لە ساڵی 2020ـەوە دەستیپێکرد، کاتێک یەکەم تووتیی ماکاوی بە ناوی “زۆرۆ” پێ سپێردرا، کە پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان دروستکرد، ئێستا ئەو نەک هەر ئاگاداری خواردن و پاکوخاوێنییانە، بەڵکو وەک مامۆستایەک راهێنانیان پێدەکات بۆ پێشبڕکێکان.

ئەلبی دەشڵێت، “ئەم ئاژەڵانە جیاوازییان نییە لەگەڵ مرۆڤ، هەندێکیان زوو تێدەگەن و هەندێکیان کاتیان دەوێت”، هیچ نرخێکی دیاریکراوی بۆ کارەکەی دانەناوە و تەنیا ئەوە وەردەگرێت کە خاوەنی تووتییەکان پێی دەبەخشن.