شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ڵێت؛
به‌پێی حیساباتی فه‌له‌كی دووشه‌ممه‌ى داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی پاییزه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان لێكدانه‌وه‌ى بۆ حساب و كتابایتى فه‌له‌كى كردووه و بۆى ئاشكرا بووه كه رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژى وه‌رزى پاییز.
دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌كاته 22.9.2025 .
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاییز، كه كورتترین وه‌رزی ساڵه و تیایدا نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و یه‌كسانبوونی كاته‌كانی شه‌و و رۆژیش ده‌ستپێده‌كات، یه‌كه‌مین رۆژى ده‌كه‌وێته دووشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه.
ده‌ڵێت “به‌پێی حیساباتی فه‌له‌كی له‌و رۆژه‌دا له نیوه‌ى گۆی باكوری زه‌وی و ناوچه‌كانمان ده‌بێته كۆتا رۆژی وه‌رزی هاوین”.
به‌قسه‌ى ئه‌م شاره‌زایه، كاتژمێر نزیكه‌ی 9:20 خوله‌كى شه‌وی 22.9.2025 وه‌رزی پایز له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، كۆی گشتی وه‌رزه‌كه‌ش پێكدێت له 89 رۆژ و 20 كاتژمێر و 43 خوله‌ك .
هیدایه‌ت ده‌شڵێت، زه‌ردبوونی گه‌ڵای دره‌خت و هه‌ڵوه‌ڕینیان و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند و یه‌كسانبوونی شه‌و و رۆژ و بای به‌رده‌وام و دابارینی ناو به‌ناو له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌رزه كورترین وه‌رزه به‌نسبه‌ت وه‌رزكانی دیكه‌ی زستان و به‌هار و هاوین، هاوینیش درێژترین وه‌رزه.