لەمەودوا ترستان لە گەشتکردن بۆ هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا نەبێت
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ئەگەر تا ئێستا لەبەر خراپیی رێگەکەی لە گەشتکردن بۆ هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا دوودڵ بوویت، لەمەودوا خەمت نەبێت، چونکە فراوان دەکرێت و ئاستەنگت نایەتەپێش.
ئەو رێگەیەی فراوان دەکرێت 285 مەترە و جگە لە هاوینەهەوارەکە، هاتوچۆی گوندەکانی دەوروبەریشی ئاسان دەکات.
خالید محەمەد کەریم، دانیشتووی گوندی زەڵم بە تۆڕی 964ی وت: بەردەوام لە وەرزی سەیران و گەشتدا ئەو رێگەیە بۆ ئێمەش و گەشتیارانیش بووەتە کێشە.
لێدوانی خالید محەمەد کەریم، هاوڵاتی.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ساڵی 2022 زیاتر لە 500 هەزار گەشتیار سەردانی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوایان کردووە.
هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی 964ی راگەیاند: بە فراوانکردنی رێگەکەی سەردانکەرانی هاوینەهەوارەکە زۆر زیاد دەکات.
لێدوانی هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە
لە قۆناغی یەکەمدا سیانزە ملیۆن بۆ فراوانکردنی تەرخان کراوە و 150 ملیۆن دیناریش وەک قەرەبوو دەدرێت بەو دانیشتوانانەی گوندی زەڵم، کە زەوییەکەیان بەر فراوانبوونەکە دەکەوێت.
ئەحمەدئاوا گوندێکە کەوتووەتە ناحییەی خورماڵ لە پارێزگای ھەڵەبجە. زیاتر لە 200 ماڵی تێدایە و بەهۆی جوانیی سروشت و بوونی ئاوەوە بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاریی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان.