لە قەزای باتیفا خانوویەک سووتا - وێنە؛ بەرگری شارستانی زاخۆ
زیانی گیانی نەبوو
لە قەزای باتیفا خانوویەک سووتا
شۆڕش قادری
لە گوندێکی قەزای باتیفای سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خانوویەک بەتەواوەتی سووتا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر 1:15 خولەکی شەوی رابردوو پەیوەندی بە بنکەی ئاگرکوژێنەوە باتیفا کراوە کە لە گوندی مەلە عەرەب خانوویەک ئاگری گرتووە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان چووەتە گوندەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، رووداوەکەش زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاویکردوونەتەوە، خانووەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە و بەتەواوەتی سووتاوە، تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.