"گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە"

دوو نەخۆش بوونەهۆی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیزمیر – تاران لە ورمێ

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی دوو کەس، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیزمیر – تاران لە فڕۆکەخانەی ورمێ نیشتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی باکری لە ورمێ بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 14.9.2025 فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە لە ئیزمیرەوە بەرەو تاران بەڕێکەوتبوو، بەناچاری لە فڕۆکەخانەکە نیشتۆتەوە لەبەر ئەوەی باری تەندروستی دوو لە سەرنشینەکانی تێکچووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی فریاگوزاری فڕۆکەخانەکە دوو نەخۆشەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی موتەهەری و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

فڕۆکەخانەی سەقز کرایەوە

فڕۆکەخانەی سەقز کرایەوە