موچهیان لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار دینارە
سبهینێ كۆمیسیۆنى ههڵبژاردن 250 ههزار كهس وهكو كارمهندى دهنگدان به تیروپشك دادهنێت
964+
فهرهاد حهسهن
بڕیاره، سبهینێ یهكشهممه کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان بکات، 250 هەزار کەس وەردەگرێت و مووچەشی بۆ دیاریكردوون كه لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار دینارە.
بڕیاره دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق لە رۆژى 11.1.2025 و دەنگدانی تایبەتیش لە رۆژى 9.11.2025 بهڕێوهبچێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له گروپی میدیاكاران له واتساپ بڵاویكردهوه، كه تیروپشکەکە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی 14.9.2025 لە نووسینگەی سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا بهڕێوهدهچێت.
وتیشی “ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وردەکاری پارەی کارمەندانی دەنگدانی دیاریکردووە کە لە 150 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 400 هەزار دینار”.
بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، ئەگەر ئەو کارمەندەی دەنگدان کە وەردەگیرێت فەرمانبەری حکومی بێت و ههماهەنگی ناوەندی دەنگدان بێت، 300 هەزار دینار وەردەگرێت و ئەو بڕە پارەیە بۆ یەکێک لە رۆژانی دەنگدانی گشتی یان تایبەت وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر کارمەندی دەنگدانەکە بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان بێت 200 هەزار دیناری پێدەدرێت و ئەگەر فەرمانبەری ناوەند یان وێستگەی دەنگدانیش بێت 150 هەزار دینار وەردەگرێت.
ئەگەر کارمەندی دەنگدان قوتابی یان دەرچووی زانکۆ بێت و کاری ههماهەنگی ناوەندی دەنگدان بێت، 400 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەر بەڕێوەبەری ناوەند بێت 300 هەزار و ئەگەر کارمەندی ناوەند یان وێستگەی دەنگدان بێت 250 هەزار دینار وەردەگرێت.
ئەو کارمەندانەش کە وەک یەدەگ وەردەگیرێن و رێژەکەیان 5%ی تێکڕای ئەو کارمەندانەیە کە لە تیروپشکەکەدا وەردەگیرێن، ئەگەر فەرمانبەری حکومى بێت 50 هەزار دینار و ئەگەر قوتابی یان دەرچووی زانکۆ بێت 100 هەزار دینار وەردەگرێت.