دیمەنی شاری دهۆک دەردەکەوێت - وێنە: 964
لە 9:00ـی بەیانی تاوەکو 2:00ـی نیوەڕۆ
ئەمڕۆ پێنج کاتژمێر کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی دهۆک دەبڕێت
964+
توانا نەقی
لە ئەم بەیانیە کاتژمێر 9:00ـەوە کارەبای چەند گەڕەکێکی دهۆک دەبڕدرێت تا پینج کاتژمێر و بەبۆنەی کارکردن لەسەر هێڵی 132 کەی ڤی وێستەگەی رۆژئاوا دوای ئەوەی برابووە وڵاتی تورکیا بۆ چاککردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک بڵاویکردەوە، تاوەکو ئەو گۆڕەری 132 کەیڤیە دەبەستنەوە فیدەرەکانی (24+26+56+47+19+49+48+25) دەهێنرێنە خوارەوە و دەکوژێنرێنەوە.
کارەبا بڕینەکە لە کاتژمێر 9:00ـی ئەم بەیانی سێشەمەوە دەبێت تاوەکو کاتژمێر 2:00ـی نیوەڕۆ.
ئەو گەڕەکانەی کارەبایان نابێت لەو ماوەیەدا پێکهاتوون لە، “گرێ سۆر، نەخۆشخانەی شیلان، دەورا کوردستان، گەشتیار، بەرامبەر شوقاکانی دابین، تانکێن گرێ باسێ، تاخێ مەلاین، جەمعییا نوی، نەخۆشخانەیا زارۆکبوونی، دکتۆر غازی، پەیمانگەها تەکنیکی، دلشاد پەلەس، فرۆشگەها مازی، مزگەفتا ئەلئەمین، دورا مەموزین، مزگەفتا موختار، خوارنگەها گراند، قوتابخانەیا ئوردیخان، جەمعییا گرێ باسێ و بەرانبەری خانییێ عادل بەگی ”