له رێگه‌ى وۆڕكشۆپێكه‌وه
له هه‌ڵه‌بجه مامۆستایانى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت فێری ژیریی ده‌ستكرد ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى كه‌مئەندامانی هەڵەبجە، بڕواى وایه كه جیهان بەهۆی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانەوە بە خێرایی لە گۆڕاندایە، و ژیریی دەستکردیش كه به AI ناسراوه، یەکێکە لەو بوارانەی کە دەتوانێت شۆڕش لە زۆر سێکتەردا بکات.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه له فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و مه‌به‌ستیشیان به‌كارهێنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌یه لە بواری پەروەردەی تایبەتدا.
لەگەڵ ئەکادیمیای خاڵ تەکنەلۆژی، وۆرکشۆپێكیان رێكخستووه بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زانیاری مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، كه بە نوێترین زانیاری و ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد داڕێژراوە.
ئەوەیان روونكردووه‌ته‌وه، كه بەکارهێنانی AI دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاوتر و کاریگەرتر بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
بەپێی ئەو وێنانەی رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە لە وۆرکشۆپه‌که 15 مامۆستاى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت سوودیان لێ بینى .