شیشێکى گەس گەورەترینە لە عێراق وێنە: 964+
بەکرێن بەرزى دەکەنەوە
بۆ یادى مەولود؛ گەورەترین شیشى گەس لە عێراق ئامادەکراوە
964+
وریا فەتاح
بۆ یادى مەولود، گەورەترین شیشى گۆشت لە عێراق ئامادە دەکرێت کە نزیکەى 5 تۆن گۆشتى کەسى پێوەکراوە و بەبەلاش دەدرێت بە خەڵکى.
وێنە تایبەتەکانی تۆڕی 964 نیشانی دەدەن کە چێشتخانەی قاسم ئەبو گەس لە ناوچەى ئەعزەمییەی بەغدای پایتەخت، گەورەترین شیشی گۆشتی گەس ئامادە دەکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی بەخۆڕایی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێبێت).
ئەم هەنگاوە نەریتێکی ساڵانەیە کە چێشتخانەکە هەموو ساڵێک لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا ئەنجامی دەدات.
ئەم وێنانە قۆناغەکانی ئامادەکردنی ئەم ژەمە گەورەیە پیشان دەدەن، کە تێیدا بڕێکی زۆر لە گۆشتی کاڵ بە شێوەیەکی تایبەت لەسەر شیشێکی زۆر گەورە رێکخراوە و ئامادەیە بۆ پێشکەشکرد.
قورسى و گەورەى شیشە گۆشتەکە بەشێوەیەکە کە ئەسکەلە دانراوە بۆ ئەوەى بەبەشى سەرەوەى بگەن و بە کرێنیش بەرز دەکرێتەوە.