له رانیه و قه‌ڵادزێ چادری بۆ هه‌ڵدان
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین سێبه‌رى بۆ خانه‌نشینانى به‌رده‌م بانكه‌كان دروست كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، كه بینى خانه‌نشینانى سنووره‌كه‌ى له‌به‌رده‌م بانكه‌كاندا گه‌رم تینى بۆ هێناون، له چه‌ند بانكێكدا به چادر سێبه‌رى بۆ دروستكردن و ده‌ڵێت “هه‌ستمان به به‌رپرسیارێتى كرد”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له فه‌یسبووكه‌كه‌یان چه‌ند وێنه‌ى به‌رده‌م بانكه‌كانیان له رانیه و قه‌ڵادزێ بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌دواى هه‌ڵدانى چادرهكانه، نووسیویه‌تى، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی، هەستاون بە دابینکردنی چادر لە بەردەم ئەو بانکانەی رانیە و قەلادزێ، کە موچەی خانەنشین دابەش دەکرێت.
ده‌شڵێت، ئەم کارە بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و بە مەبەستی پاراستنیان لە تیشكی خۆر بۆ خانەنشینان کراوه، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئارامی و رێکخراوه‌یی زیاتر، موچەکانیان وەرگرن.