دیمەنێکی دڵڕفێنی دۆڵی پڵینگان لە شارەدێی سەرکەپکانی دەڤەرى راپەڕین – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
تۆزوخۆڵیش هەردەمێنێ
بارانبارین نەما بەڵام کەشەکە فێنکتر دەبێت
شۆڕش قادری
بارانبارین نەما بەڵام کەشەکە فێنکتر دەبێت و تۆز و خۆڵێکی سووکیش بە ئاسمانی کوردستانەوە هەر دەمێنێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6.5.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور، پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە بەشێک لە ناوچەکان بەتایبەتیش ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک .
بۆ سبەى پێنجشەممە کەشەکە هەروا بەجێگیری دەمێنێتەوە و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی