ئەو رێگایانەی بەهۆی باران و لافاو زیانیان بەرکەوتووە چاک دەکرێنەوە – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران
لە چۆمان
ئەو رێگایانەی بەهۆی باران و لافاو زیانیان بەرکەوتووە چاک دەکرێنەوە
شۆڕش قادری
تیمەکانی رێگاوبانی سۆران کەوتوونەتەخۆ و دەستیان کردووە بە خاوێنکردنەوە و چاککردنی ئەو رێگایانەی بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی داناوە و نووسیویەتی، ” تیمەکانمان سەرقاڵی رێكخستنەوەی رێگای گوندی مێرگەن لە قەزای چومان”.
بارانی باش و تەڕوتووشی ئەمساڵ زۆربەی رێگاکانی کوردستانی هەڵتەکاندووە و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش جگە لە خراپبوونی رێگاکان، چەندین جار زەوی داڕماوە و تاشەبەردی شاخەکان بەربوونەتەوە بۆ سەر رێگاکان و ئاستەنگی هاتوچۆیان دروستکردووە.