زاخۆ

کرێکارێکی گەنج بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە شارى زاخۆ کرێکارێگى گەنج لەکاتى کارکردن بەتەزووی کارەبا گیانى لەدەستدا.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـى وت،” کرێکارەکە بەرز تەزووى کارەبا کەوتبوو، بەپەلە هێنایانە فریاکەوتنى زاخۆ، هەرچەندە بۆ ماوەى زیاتر لە 20 خولەک، پزیشکانى فریاکەوتنە هەوڵیاندا ژیانى بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام گیانى لەدەستدا”.

مقتەدەم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ بە 964ـى وت،”کرێکارەکە گەنجە و لەگەڵ باوکى لە دوکانێکى نانەوا سەرقاڵى تێکدانى تەنورەکە بوون، بەڵام بەر تەزووى کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە”.

تەندروستى زاخۆ بۆ 964 ئاشکراى دەکات، بەم حاڵەتەوە چوار کرێکار لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ لەمساڵدا لەسەر کارەکانیان، گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح