تا سەرەتای مانگی سێ بەتەمای باران مەبن
964+
فەهمی نەبی
پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان دەریدەخەن، تا سەرەتای مانگی سێ ئەگەری بارانبارین لەئارادا نییە، ئەگەرچی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبن.
پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخەن لە نێوان رۆژانی 4 بۆ 8ی مانگی ئادار، ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دەریای سپی و دەریای ناوەڕاست هەیە و بەم هۆیەوە ئەگەری بارانبارین لە شارەکانی هەرێمدا زۆر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشی ئەمڕۆ هەینی و بەیانی شەممەی بڵاوکردەوە.
بە پێی پێشبینییەکان بێت، ئەمڕۆ هەینی 24.2.2023 ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان، ساماڵ و نیمچە هەور دەبن و لە ناوچە شاخاوییەکاندا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
بۆ رۆژی شەممە بەهەمان شێوە ئاسمان هەور و ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.
پێشبینیی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ شارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
بە گوێرەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بێت، گەرمیان بەرزترین پلەکانی گەرمای لێ تۆمار دەکرێت و سۆرانیش نزمترین.