توێکاریان بۆ دەکرێ و رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە
تەرمی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی چەمی رێزان گیانیان لەدەستدا لە پزیشکی دادی سلێمانین
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
تەرمی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی چەمی رێزان گیانیان لەدەستدا، براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی، دوای توێکاری رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 مینی پاسێکی گەشتیاران عەرەب لە نزیک چەمی رێزان لە سنووری سلێمانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، هەرزوو تەرمەکانیان گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و دوای ئەوەی توێکاریان بۆ کرا و رێکارە یاساییەکان گیرانەبەر، رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
هەر لە رووداوەکەدا حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری