رۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى ده‌ستى به وه‌رگرتنى سكاڵاكان له دژى “حه‌جاج” كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی سكاڵا له دژی تۆمەتبار حەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو به “عەجاجى نوگره سه‌لمان” دەستیپێكرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له دادگاكه وه‌رگیرا.
پاش ئەوەی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی پێنجی دیاریی كرد بۆ وەرگرتنی سكاڵای یاسایی كەسوكاری ئەنفالكراوان، دژی تۆمەتبار (حه‌جاج ئەحمەد حەردان)، ئەمڕۆ 31.8.2025 دەست بە وه‌رگرتنى سكاڵاكان كرا.
دادگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، سكاڵاكان بە رێکاری یاسایی وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران ده‌ستپێكرد و ژمارەیەک له هاوڵاتیانى سكاڵاكار وتەیان لێوەرگیراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بۆ رۆژانی داهاتووش پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و پاش تەواوكردنی رێكارەكان، وتە و سكاڵاكان ئاراستەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەكرێت.