سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی سەرۆكی سوریای كرد و پەیامێكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی پێگەیاند
پەیامی سودانی گەیاندە شەرع
سەرۆكی هەواڵگریی عێراق لە سوریایە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، حەمید شەتڕی، پەیامێکی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی گەیاندە سەرۆک کۆماری سوریا.
سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.8.2025 لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووەوە و پەیامێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی گەیاندە سەرۆک سوریا، سەبارەت بە رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و زاڵبوون بە ئاڵنگارییە هاوبەشەکان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا، جگە لە دۆخی رەوەندی عێراقی لە سوریا، رێککەوتنیش کرا لەسەر زیادکردنی هاوکاری ئەمنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە باڵاكە ئەوەشی باس كردووە، “سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق هەروەها سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە دیمەشق کرد و لەگەڵ كاربەڕێكەڕی باڵیۆزخانەكە کۆبووەوە و گوێی لە کێشەکانی بەردەم رەوەندی عێراقی لە سوریا گرت و باس لە رێگەکانی چارەسەرکردنیان كرا.