243 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک

بۆ مانگى ئاب؛ نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى، نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى بۆ مانگى ئاب بە 243 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاری کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، دیاریکردنى نرخەکە بەگوێرەى نرخى گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیە بووە کە بۆ خەرجی موەلیدەی_سیتییەکان ئامادەکراوە.

لەبارەى ئەو سیتیانەى تاکە سەرچاوەى کارەبایان مۆلیدەیەن نرخى هەر کیلۆواتێک کارەبایان بە 226 دینار دیاریکراوە.

“پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”، کارەباى سلێمانى وا دەڵێت.

نرخى ئەمپێرى کارەباى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

نرخى ئەمپێرى کارەباى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا