"لە کاتێکی وەها سەختدا لە هەواڵی پرسین"

مەزڵوم عەبدی تەلەفۆنی بۆ خێزانی لاهور شێخ جەنگی کردووە

شۆڕش قادری

گەشە حەمەچاوشین خێزانی لاهور شێخ جەنگی سوپاسی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات و دەڵێت، “لە کاتێکی وەها سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین”.

گەشە حەمەچاوشین لە پۆستێکی فەیسبووکدا وێنەیەکی خۆی و مەزلوم عەبدی داناوە و لەسەری نووسیوە، “دەمەوێت سوپاسی بێپایانی ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی بکەم کە لە کاتێکی وەها سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین”.

دەشڵێت، “خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم؛ لە رادەبەدەر سوپاسگوزارین بۆ ئەو میهرەبانییەی نواندی و بۆ هەڵوێستێکی وا ڕوون و بۆ پرەنسیپی باڵایان؛ بیرخستنەوەیەکی بەهێزە کە تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا، هاودەنگی و هاوسۆزی دۆستان دەتوانێت یارمەتیمان بدەن بەسەر هەموو ئاستەنگێکدا زاڵبین”.