سێ دزی ماتۆڕ لە قەڵادزێ دەستگیر کران - وێنە؛ گرافیکی 964
"لە کامێرای چاودێرییەوە ناسراونەتەوە"
سێ ماتۆڕدز لە قەڵادزێ دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
سێ دزی ماتۆڕسکیل لە قەڵادزێ دەستگیر کران، تۆمەتبارەکان لەڕێی کامێرای چاودێرییەوە ناسراونەتەوە و دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لەسەر سکاڵای دوو هاوڵاتی کە بە وتەی خۆیان لە دوو کاتی جیاواز و شوێنی جیاواز ماتۆڕسکیلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بەسوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری، سێ کەسیان دەستگیر کرد”.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و وتوویانە ماتۆڕسکیلی سکاڵاکارانیان دزیوە، هاوکات دەستیشگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێکی دزیاری، کە هی یەکێک لە سکاڵاکارەکان بووە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە و بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی، تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.