شێوازی خۆتۆمارکردن ئاسان دەکرێت

حەج و عومرە مژدەی بۆ کۆمپانیاکانی گەشتی سعودیە هەیە

964+

ژووری هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان شێواز و مەرجەکانی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە سیستمی ئۆنلاین
بۆ وەرزی حەجی 2026 بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، لە رێگەی لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت بە گوێرەی دەرچوونو ناوەکانیان لە سیستەم بۆ تیروپشک بەرز دەکرێنەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەروەها دەڵێت، “موژدە دەدات كه‌ به‌شێك له‌و کۆمپانیانەی کە لە وەرزی حەجی ئەمساڵ 2025 باش بوونە به‌ پێی ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی وه‌رزی حه‌جی 2025 بە بێ تیروپشک دەبرێنەوە بۆ وەرزی حەجی 2026”.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک باشترین پێنج کۆمپانیا دادەنرێن و بۆ هەریەک لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران – زاخۆ – گەرمیان – راپەرین) دوو باشترین کۆمپانیا هەڵدەبژێردرێن.

لەدوای هەڵبژاردن، ئەو کۆمپانیانەی کە باشترین خزمەتیان پێشکەش بە حاجیان کردووە و لە خزمەتی حاجیاندا بوونە پاداشت دەکرێن.

دۆلفینەکەى کوردستان بە نیازی ریکۆردێکی جیهانییە

دۆلفینەکەى کوردستان بە نیازی ریکۆردێکی جیهانییە