لە گوندى کەلکان

ئاراس شێخ جەنگى: هێزێکى کۆماندۆ چووەتە سەر ماڵەکەم

وریا فەتاح

ئاراس شێخ جەنگى براى لاهور شێخ جەنگى لە ئەکاونتى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردەوە کە هێزێکى کۆماندۆ، لە گوندى کەلکان هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەى، قائیمقام و پۆلیسى دوکانیش وەڵامى هیچ پەیوەندییەک نادەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاراس شێخ جەنگى بڵاوى کردەوە،”سەعاتێکە هێزێکی کۆماندۆ چۆتە سەر ماڵەکەم لەگوندی کەلکان و دەرگایان شکاندوەو خەریکی شکاندنی پەنجەرەو دیوارەکانن”.

نوسیویشیەتى،”ئەوە ئێستا خەریکی بارکردن و دزینی ناوماڵەکەمن”.

964 لەسەر ئەو بابەتە زیاتر لە جارێک پەیوەندى بە هەریەک لە سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامى دوکان و عادل ساڵح، بەڕێوەبەرى پۆلیسى دوکان کرد، بەڵام وەڵامى تەلەفونەکانیان نەدایەوە.

گوندى کەلکان دەکەوێتە بنارى کۆسرەت لە ناحیەى خدرانى سەر بە قەزاى دوکان.