لە هەڵەبجە

یەکەم هەینییە و چوونەسەر گۆڕی دوو گیان بەخشەکەی ژینگە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ هەینی، لە گۆڕستانی غەریبان کەسوکاری و لایەنە خۆجێیەکانی هەڵەبجە چوونە سەر گۆڕی ئەو دوو کەسەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سنووری هەڵەبجە، گیانیان بەخشی، کە یەکێکیان پۆلیسی دارستان و ئەدی دیکە خۆبەخش بوو.

جگە لە کەسوکاریان، بە گوێرەی قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە، کۆمەڵێک لە رێکخراوی ژینگە پارێزەکان و  نوێنەرانی رێکخراوی ژینگە پارێزی پێنجوێن و سەیدسادق ئامادەی مەراسیمێک بوون.

رۆژی یەکشەممەوە 17.8.2025 تا 72 کاتژمێر ئاگرێکى گەورە لە سنوورى گوندەکانى چنار و مۆدرین لە پارێزگاى هەڵەبجە کەوتەوە، رۆژی یەکەم ئارى موختار وەک یەکێک لە خۆبەخشان بەشدارى لە کوژاندنەوەى ئاگرەکە کرد، بەڵام دواتر بەهۆی بەرکەوتنى بە ئاگر برینداربوو و دواتر لە نەخۆشخانە و لە درەنگانێکى شەودا، گیانى بەخشى.

دواتر، کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر لە بڵێسەی ئەو ئاگرەدا سووتا و گیانی لەدەستدا.

ئەو ئاگرە سێ جار کۆنتڕۆڵ کرابوو، بەڵام بەهۆی بوونی بای بەهێز و بوونی گژوگایەکی وشک بوو سەری هەڵدابوویەوە، ئەوکات بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە وتی، سەختی ناوچەکە هۆکار بووە بۆ درەنگ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.